ڕێبوار تەها پارێزگاری
كەركوك و كاندیدی سەركەوتووی یەكێتی بۆ پەرلەمانی عێراق، ناچێتە پەرلەمان و لە جێگەی
ئەو هەڵۆ جەباری، دەچێتە بەغدا و سوێندی یاسایی دەخوات.
بەپێی نوسراوێكی
فەرمی ئەمینداری گشتنی پەرلەمانی عێراق كە ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە ئاراستەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی
كردوە و تێدا هاتووە، ڕێبوار تەها كاندیدی سەركەوتوو دەكشێتەوە و بەشداری سوێندخواردن
ناكات وەك پەرلەمانتار و داوا لە كۆمسیۆن دەكات كە كاندیدی جێگرەوە دیاری بكات.
لەوەڵامدا كۆمسیۆنی
باڵای هەڵبژاردنەكان لە نوسراوێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە دەرچووە و تێدا ئەمینداری پەرلەمان
ئاگادار دەكاتەوە كە هەڵۆ قادر ئەحمەد كاندیدی ژمارە ١١ی یەكێتی لە پارێزگای كەركوك
زۆرترین دەنگی جێگرەوەكانی ئەو حزبەی بەدەستهێناوە و جێگەی ڕێبوار تەها دەگرێتەوە.
ڕۆژی ١١ی ١١ی ئەمساڵ،
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو سبەی دووشەممە ٢٩ی کانونی یەکەم، پەرلەمان
یەکەم دانیشتینی خۆی ئەنجام دەدات.