سۆران.. لە دوای هەشت کاتژمێر مانەوەیان لە ناو بەفر حەوت گەشتیار ڕزگارکران

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی سۆران، ڕایگەیاند'' حەوت گەشتیار لە ناو بەفردا ڕزگار کران.'' داوا لە هاووڵاتییان و گەشتیاران دەکات، سەردانی ناوچە شاخاویەکان نەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی سۆران، بڵاویکردەوە'' زیاتر لە پێنج تیم دەرچوون بۆ ڕزگارکردنی حەوت گەشتیار لە سنوری شارۆچکەی سیدەکان گیریان خواردبوو بەهۆی بەفر بارینێکی زۆر .'' 

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای هەشت کاتژمێر کارکردن و رۆیشتنی تیمەکانیان بەپیادە بەنێو بەفر دوو کاتژمێر و بەهاوکاری فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنورەکە توانرا گەشتیارەکان ڕزگار بکرێن و هاوشانی تیمەکان بگەڕێنرێنەوە بۆ شارۆچکەی سیدەکان.

بەرگریی شارستانی سۆران، داوا لە هاووڵاتیان و گەشتیاران دەکات سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن، ئەمەش بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر مەترسی لەسەر شوفێران وسەرنشیان دروست دەکات.

ئەمە لە کاتێکدائە، شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە کاریگەرییەکەی بەردەوامە. 
 
 




AM:12:05:29/12/2025