سەردانی ئەمڕۆی مەزڵوم عەبدی بۆ دیمەشق دواخرا

سەردانی ئەمڕۆی مەزڵوم عەبدی بۆ دیمەشق دواخرا و هەسەدەش دەڵێت" هیچ گۆڕانکارییەک ڕووی نەداوە دواخستنەکە بەهۆکاری هونەرییە".

هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات-هەسەدە سەردانی دیمەشق بکات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ڕاگوزەری وڵاتەکە کۆببیتەوە، بەڵام هەسەدە دواخستنی سەردانەکەی ڕاگەیاند.

هەسەدە وتویەتی" بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ شاندی دانوستانکاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەردانی دیمەشق بکەن، بەڵام بە هۆکاری هونەریی سەردانەکە دواخراوە."

ئاماژەی بەوەشکردووە دواتر وادەیەکی نوێ دیاری دەکرێت بۆ سەردانیکردنەکە، کە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەری ڕێکبکەون.

هەسەدە ئاشکراسی دەکات کە ، ئەم دواخستنە پەیوەستە بە ڕێکخستنە لۆجستی و هونەرییەکانی سەردانەکە و هیچ گۆڕانکارییەک لە پەیوەندییەکان یان ئامانجەکانی گفتوگۆکان ڕووینەداوە.



AM:09:49:29/12/2025