نرخی دینار دادەبەزێت

بەیانی  رۆژی دووشەممە ٢٩ی  کانونی  یەکەمی ٢٠٢٥، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ ئێوارە گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی رووی لە دابەزین کرد.

پەیامنێری ( سپی) نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٣ هەزار و ٦٠٠ دینارە، دوێنێ ئێوارە  بە ١٤٣ هەزار و ٤٥٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار و ٥٧٦ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٢ هەزار و ٤١٨ دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٤ هەزار و ٢٥٣ لیرەی تورکیە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١ هەزار و ١١٠ دینار.




AM:10:59:29/12/2025