لەپارێزگای حەسەكە 30 چەكداری داعش كوژران
چاودێری مافی مرۆڤی سوریا رایگەیاند لە شەڕو پێكدادانی ئەمرۆ پێنجشەممە لەنێوان شەڕڤانانی یەپەگەو داعش لە پارێزگای حەسەكە 30 چەكداری داعش كوژراون.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، رامی عەبدولڕەحمان، سەرۆكی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا لەشەڕو پێكدادانی ئەمرۆی شەڕڤانانی یەپەگە لەگەڵ چەكدارانی داعش لە گوندی ئەبو قەساب لە پارێزگای حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان، 30 چەكداری داعش كوژرانو لەبەرامبەردا 3 شەڕڤان شەهید بوون.
PM:02:53:25/12/2014