پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە بەغداد ڕەخنە لە مەسعود بارزانی دەگرێت

‌هەرێم کەمال ئاغا- بەربژێری سەرکەوتووی یەکێتی بۆ پەرلەمانی عێراق

 پەرلەمانتارێکی دەرچووی ناسراوی یەکێتی ڕەخنە لە شێوازی ڕاگەیاندراوەکەی مەسعود بارزانی دەگرێت لە بارەی هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆمارەوەو دەڵێت" دەبوو لە کۆبونەوەیا بڕیاری لەو شێوەیە بدرایە".

دوو شەممە، ٢٩ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، هەرێم کەمال ئاغا، بەربژێری سەرکەوتووی یەکێتی بۆ پەرلەمانی عێراق، بە میدیای نزیک لە حزبەکەی ڕاگەیاند "پێویستبوو ئەو بابەتە لە کۆبوونەوەیەکی سیاسیی نێوان لایەنەکاندا تاوتوێ بکرایە نەک لە ڕێگەی میدیاوە، چونکە لایەنەکان چاوەڕوانی هەنگاوی کردەیی و کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ بوون، پارتی لە بەغداد داوای هەندێک بنەما و میکانیزم دەکات کە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان جێبەجێیان ناکات". 

ئەمڕۆ بارەگای بارزانی، پەیامی مەسعود بارزانی لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقەوە بڵاوکردەوە کە چەند میکانیزمێکی بۆ دیاریکردنی پۆستەکە دەخاتەڕوو و دەڵیت "یان لە پەرلەمانی كوردستان كەسێك وەك نوێنەری كورد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار دیاری بكرێت، یان تێكڕای لایەنە كوردستانییەكان كۆ ببنەوە (لە بەغداد) و بۆ ئەو پۆستە لەسەر كەسێك رێك بكەون".

کەمێک لەمەوبەر یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد و بڕیارە هەر ئەمڕۆ نوێنەرانی دەرچوو سوێندنی یاسایی بخۆن و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵببژێردرێت. 




PM:02:03:29/12/2025