لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا نرخی دینار دوو هەزار دینار دابەزیوە و لە ئێستادا لە بەشێک لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بە ١٤٥ هەزار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوو شەممە، ٢٩ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠$ بە ١٤٣ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو، بەڵام ئێستا نرخی دینار زیاتر دابەزیوە و بوەتە ١٤٤ هەزار و ٢٥٠ دینار.
لە ٢٣ ئەم مانگەوە نرخی دینار لە بەرامبەر دۆلاردا لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان ناجێگیرە، لە ٢٣ مانگدا نرخی هەر ١٠٠$ بە ١٤٢ هەزار و ٥٠ دیناربوو.