سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران دەڵێت ئاستەنگی هاتووچۆ لە زۆربەی ڕێگاکاندا هەیە داواش دەکەین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکان بن.
دوو شەممە، ٢٩ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدراەی سۆران، لە پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند "بەهۆی بەفربارینەوە ئاستەنگی هاتووچۆ لە زۆربەی شوێنەکانی سنوورەکەمان دروستبووە، تیمەکان هەموویان سەرقاڵی ڕاماڵینی بەفر و کردنەوەی ڕێگاکانن، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین هاوکارمان بن بۆ سەلامەتی خۆیان هاتووچۆ نەکەن تاوەکو رێگەکان بە تەواوی دەکرێنەوە بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت تا تیمەکانمان بتوانن کاری خۆیان بکەن".
لە شەوی ڕابردوەوە شەپۆلێکی بەفربارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە و ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بوە.