بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم دەڵێت "ئەم شەپۆلە ئەم شەو تەواو دەبێت و پێشبینی دەکەین ڕۆژی پێنج شەممە دەست پێبکاتەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لە ماڵەکانیان بمێنەوە و هاوکاری تیمەکان بن".
فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، دوو شەممە، ٢٩ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ بە میدیاکانی ڕاگەیاند "ئەو پێشبینیانەی دەربارەی کەشوهەوا هەبوو، دروست دەرچوون و بەفر بارین بەشی زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، پێشبینی دەکرێت تا کاتژمێر ٩:٠٠ ئەم شەو بەردەوامی هەبێت، پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن، بەفر بارین نامێنێت و ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە ئاسای دەبێتەوە".
"پێشبینی دەکرێت ڕۆژی پێنج شەممە شەپۆلێکی تری بەفر و باران ڕوو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بکات" بەڕێوبەری گشتی کەشناسی وا دەڵێت.