هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت " گرووپە چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سووریا، ڕێککەوتنی ئاگربەستیان پێشێل کردووە و بە چەکی قورس ناوچەکانی نیشتەجێبوونیان لە دەوروبەری بەنداوی تشرین کردووەتە ئامانج و سێ شەڕڤانمان بریندار بووە".
دوو شەممە، ٢٩ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند "کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ، گرووپە چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سووریا ئاگربەستیان پێشێل کردووە و بە تۆپباران و چەکی قورس هێرشیان کردووەتە سەر دەوروبەری شوێنی نیشتەجێبوون لە بەنداوی تشرین، چەتەکان بەردەوامن لە درووستکردنی مەترسی بۆ سەر ژیانی مەدەنییەکان و سەقامگیریی ناوچەکە".
بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی هەسەدە وەڵامیان دەبێت لە چوارچێوەی مافی بەرگری ڕەوا وەڵامی پێشێلکارییەکان دەدەنەوە و ئامانجیان پاراستنی ناوچەکەیە و نایانەوێت ئاڵۆزییەکان زیاتر ببن.
بڕیاربوو ئەمڕۆ فارەماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، مەزڵوم عەبدی سەردانی دیمەشق بکات و لەگەڵ سەرۆکی کاتیی سوریا ئەحمەد شەرع کۆببێتەوە، بەڵام هەسەدە ڕایگەیاند "بە هۆکاری هونەری" سەردانەکە دواخراوە.