لەگەڵ ئەوەی ماوەی سزادانی کۆتایی هاتووە ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید ڕادەستی پۆلیسی سلێمانی کرایەوە.
ئێحسان عەبدولرەحمان بەڕێوبەری گشتیی چاکسازیەکانی هەرێم لە نوێترین لێدوانیدا، ڕاگەیاند'' ئێستا شاسوارعەبدلواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوی نوێ لەچاکسازی گەورانی سلێمانی رادەستی پۆلیسی سلێمانی کرایەوە.''
وتیشی'' ڕادەستکردنەوەی بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارە یاسایەکانە چونکە هێشتا ژمارەیەک دۆسیەی دیکەی لەسەرە لە دادگای سلێمانی.''
ئەمە لە کاتێکدایە، شاسوار عەبدلواحید، ١٢ی ئابی ئەم ساڵ دەستگیرکرا و بە پێنج مانگ بەندکردن سزا درا، ئەمڕۆ ٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥ ماوەی سزادانەکەی کۆتایی هاتووە بەڵام هێشتا چەندین دۆسیەی دیکەی لە دژی تۆمارکراوە.
سەبارەت بەم بابەتەش، دادگەی سلێمانی لەبارەی چارەنووسی شاسوار عەبدولواحیدەوە رایگەیاند'' چەندین سکاڵای دیکەی لەسەر تۆمارکراوە لە دادگەی کەتن و تاوان کە تاوەکو ئێستا یەکلایی نەکراونەتەوە، بۆیە ئەگەر ماوەی سزادانیشی تەواو بێت ئازاد ناکرێت."