هاتووچۆی سلێمانی لەسەر بەفربارین هۆشداری توند بە هاوڵاتیان دەدات

هاتووچۆی سلێمانی، ئاگاداراییەک بڵاودەکاتەوە و داوا لە شۆفێران دەکات ڕوو لە شاخی گۆیژە و دۆڵە میران و ئەزمەڕ نەکەن. 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران و دانیشتوانی شاری سلێمانی  ئاگادار دەکاتەوە کە بەهیچ شێوەیەک بە ئاراستەی (شاخی گۆیژە ، دۆڵە میران ،ئەزمڕ ) نەڕۆن. 

هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت'' لەبەر ئەوەی ڕێگەکە داخراوە ڕێگەی ڕۆیشتن هەتا فلکەی کوردسات کراوەیە لەوە بە دواوە سەرکەوتن بەرە و دۆڵە میران بەرەو شاخی گۆیژە و تونێلی پێشرە و داخراوە. 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئاستەنگێکی هاتووچۆی زۆرهەیە ، بەڕێوەبەرایتەییەکە داوا لە شۆفێران و هاوڵاتیان دەکات بە ئاراستەی ئەو سنورە نەڕۆن .




PM:08:15:29/12/2025