پارێزگاری كه‌ركوك بڕیاریدا سبه‌ی سێشه‌ممه و رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له سه‌رجه‌م باخچه‌كانی منداڵان و قوتابخانه سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكه‌دا بكرێـه پشوی فه‌رمی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای كه‌ركوك، ڕێبوار ته‌ها، دووشەممە ٢٩ی کانونی یەکەم، بڕیاریدا به ڕاگرتنی ده‌وامی فه‌رمی بۆ ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه له سه‌رجه‌م باخچه‌كانی منداڵان و قوتابخانه سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكه‌دا.
ئاماژەبەوەشکراوە، ئه‌م بڕیاره به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما بۆ خوار سفری سه‌دی و به‌رده‌وامیی كاریگه‌ریی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی كه‌شوهه‌واوه دراوه.
له هه‌مانكاتدا، پارێزگار دوپاتیكرده‌وه كه ده‌وامی فه‌رمی له فه‌رمانگه حكومییه‌كاندا وه‌ك ئاسایی به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌م بڕیاره له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕاپۆرته‌كانی ده‌سته‌ی كه‌شناسی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك و له‌پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تیی گیانی خوێندكاران له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكه‌دا ده‌ركراوه.