سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هۆشداری توندی دا بە ئێران ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له بنیاتنانه‌وه‌ی توانا ئه‌تۆمییه‌كانی، هێرش دەکاتە سەر ئەو وڵاتە.
دۆناڵد تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ ڕایگه‌یاند'' هیواداره ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی قۆناغی دووه‌می پلانی غه‌ززه بكرێت، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌نیاهۆش قسه‌ی كردوه سه‌باره‌ت به ڕۆڵی توركیا له هێزی نێوده‌وڵه‌تی له غه‌ززه".
تره‌مپ باسی له پرسی ئێران كرد و وتی'' ده‌بیستم ئێران هه‌وڵی بنیادنانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شوێنه ئه‌تۆمییه‌كانی ده‌دات و ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و كاره بكه‌ن، جارێكی دیكه لێیان ده‌ده‌ین".
سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ڕوسیا و ئۆكرانیا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕه‌خنه‌ی له‌و هێرشه گرت كراوه‌ته‌سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبونی ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی ڕوسیا و وتی'' تازه بیستومه كه ئۆكرانیا هه‌وڵی هێرشكردنه سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبونی سه‌رۆك پوتنی له باكوری ڕوسیا داوه.''