کەشناسێک، هۆشداریدا لەوەی پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە و شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە.
ئاراس جەبار، سێشەممە ٣٠ ی کانونی یەکەم، بڵاویکردەوە”
نزمترین پلەی گەرمی تۆمارکراو ٢.٣- پلەی ژێر سفر بووە ڕێژەی شێ گەیشتوەتە ٧٠٪.”
ئاماژەی بەوەشکردوە، شەختە و بەستن بەردەوامی ئەبێت و ئەمشەو بۆ بەیانی رۆژی چوارشەممە ٣١ی کانونی یەکەم پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی زیاتر نزمدەبنەوە و لەسەنتەری شاری سلێمانی تا ٤ پلە ژێر سفر نزمدەبێتەوە.
وتیشی” قۆناخی سێهەمی شەپۆلی بەفر و بارانبارین لە سبەی ئێوارەوە دەستپێدەکاتەوە.”