کەشناسی: بەفربارین دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتوو بڵاودەکاتەوە. 

کەشناسی ڕایگەیاند” ئەمڕۆ  سێشەممە ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەور و ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت  لە شەودا دروست بوونی شەختە و بەستن دەبێت لە سەر ناوچە شاخاوییەکان .سەنتەری پارێزگاکان لە سفر پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە .”

سەبارەت بە پلەکانی گەرماش، بەرزترین پلەی گەرما هەر بە نزمی دەمێنێتەوە.

هاوکات، سبەى چوار شەممە، کەش ساردو نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆ شەپۆڵێکی بەفر بارین روو لە بەشێک لەم ناوچانە دەکات  ( سنووری پارێزگای دهۆک - ئیدارەی زاخۆ -مێرگەسوور -ئامێدی – سنووری ئیدارەی سۆران -بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر )

پێشبیبی ئەوەشکراوە، بڕی بەفری پێشبینیکراو لە نێوان ٥ بۆ ١٠ سم دەبێت . لە کاتی زیادبوونی کاریگەری شەپۆڵەکە ئەگەری نمە بارانیش دەبێت بە تێکەڵی لەسەر ناوچەی جیا جیا .  
 
هەروەها، پلەکانی گەرمای هەندێ ناوچە بەرز دەبێتەوە ئەو ناوچانەی لە ژێر کاریگەری شەپۆڵی بەفر دەبێت نزم دەبێتەوە بۆ سبەی.
  
هۆشداریدراوە لەوەی، مەوداى بینین ٧ بۆ ٩ کم دەبێت لە کاتی بەفر بۆ کەمتر لە ١ کم. 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی : 5 پلەی سیلیزی
دهۆک : ٣ پلەی سیلیزی
زاخۆ  : ٤  پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٩ پلەی سیلیزی




PM:01:16:30/12/2025