دوێنێ شەو لە شاری هەولێر دوو هاوسەر بە هۆی "کێشەیەکی کۆنەوە" دەکوژرێن.
سێ شەممە، ٣٠ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، دوێنێ شەو هێرشکراوەتە سەر ماڵێک و لە ناو ماڵەکەی خۆیاندا دوو هاوسەر کوژراون، بە پێی زانیارییەکانی کەسوکاری قوربانییەکان "ژنەکە دوو گیان بووە و كێشەكە دەگەڕێتەوە بۆ شەش حەوت ساڵ بەر لەئێستا كە لەكاتی خۆی لە رێگای یاسا و سوڵحی عەشایەرییەوە چارەسەر كراوە".
کەسوکاری قوربانییەکان ئەوەشیان خستۆتە ڕوو کە "ئەو دوو هاوسەرە خاوەنی منداڵێكی چوارساڵانن و پیاوەكە تەمەنی ٣٣ ساڵە و ژنەكەشی ٢٦ ساڵە".
لەو بارەیەوە تا ئەم کاتە لایەنی ئەمنی شارەکە هیچ ڕونکردنەوەیەکی بڵاو نەکردۆتەوە.