زانیاری لە بارەی تەقینەوەکەی بەنزینخانەی هەڵگوردەوە ڕادەگەیەندرێت

‌ئارام عەلی- وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی

ئەو تەقینەوەیەی لە بەنزینخانەی هەڵگورد لە شاری سلێمانی ڕیدا لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتوە بە هۆی "بەهۆی لێچوونی بەنزینەوە بووبێت".

سێ شەمە، ٣٠ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥،  نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە بەنزینخانەی هەڵگورد ڕوویدا و بە هۆیەوە سێ هاوڵاتی بریندار بوون و زیان بەر باڵەخانەی بەنزینخانەکە کەوت و پێنج ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتوە، ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی لە بارەی ڕوداوەکەوە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدابە میدیاکانی ڕاگەیاند " لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا پێشبینی ئەوە دەکەین بەهۆی پەنگخواردنەوەی غاز و لێچوونی بەنزین بووبێت لە یەکێک لە عەدادی بەنزینەکاندا، کە گەڕاوەتەوە بۆ نێو باڵخانەکە، هەرکاتێک گەشتین بە هۆکاری ڕاستەقینەی کەوتنەوەی ئاگرەکە بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەن".

ساڵانە لە هەرێمی کوردستاندا ڕووداوی هاوشێوە ڕوودەدان کە زیانی گیانی و دارایی بەدوادا دێت. 





PM:04:14:30/12/2025