کەشناسی هەرێم ڕێژەی باران بارینی ئەم ساڵ بەراورد بە پار بڵاو دەکاتەوە


بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕێژەی بارانبارینی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی بەراورد بە ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە، ئەم ساڵ سلێمانی زۆرترین ڕێژەی بارانی لێ باریوە و دهۆک کەمترین. 

سێ شەممە، ٣٠ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، بە پێی ئەو ئامارەی بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردوەتەوە ڕێژەی باران بارین لە سەنتەری شارەکان بەم شێوەیەیە:

هەولێر: ساڵی ڕابردوو ٤٣ ملم، ئەم ساڵ ٢١٢.٨ ملم.
سلێمانی: ساڵی ڕابردوو١٨٣ ملم، ئەم ساڵ ٣٦٠.٨ملم.
دهۆک: ساڵی ڕابردوو٣٤.١ ملم، ئەم ساڵ ١٩٩.٥ملم.
هەڵەبجە: ساڵی ڕابردوو ٢٤١ملم، ئەم ساڵ ٣٠٤.٩ ملم. 




PM:04:56:30/12/2025