پاش ئەوەی دوێنێ لە دوو گەڕدا پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلانەکرایەوە، ئەمرۆ لە گەڕی سێیەمی دەنگداندا، فەرهاد ئەتروشی، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەم پۆستە هەڵبژێردرا.
لە گەڕی یەکەم و دووەم، کێبڕکێکە لەنێوان شاخەوان عەبدوڵڵا و رێبوار کەریم بوو، هیچکامیان زۆرینەیان بەدەست نەهێنا. پارتی بڕیاری دا شاخەوان عەبدوڵڵا بکشێتەوە و فەرهاد ئەترووشی چووە کێبڕکێکەوە.
لە گەڕی سێیەمی دەنگدان، ٢٩٤ پەرلەمانتار دەنگیان دا. ئەنجامەکان بەمشێوەیەن:
فەرهاد ئەترووشی: ١٧٨ دەنگ
رێبوار کەریم: ١٠٤ دەنگ
دەنگی پووچەڵ: ١٢
دوای هەڵبژاردنی فەرهاد ئەترووشی بە جێگری دووەم، دەرگەی خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆککۆماری عێراق کرایەوە.
دوێنێ، لە دوو گەڕی دەنگداندا، نەتوانرا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرێت.
ئەنجامی گەڕی یەکەم و دووەمی دەنگدان:
گەڕی یەکەم:
شاخەوان عەبدوڵڵا: ١١٩
رێبوار کەریم: ١٥٣
گەڕی دووەم:
شاخەوان عەبدوڵڵا: ١٠٢ دەنگ
رێبوار کەریم: ١٥٦ دەنگ
بەم خۆرە دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بەمشێوەیەن:
هەیبەت حەلبووسی - سەرۆک
عەدنان فەیحان - جێگری یەکەم
فەرهاد ئەتروشی - جێگری دووەم