بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە فەرهاد ئەتروشی دەکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە فەرهاد ئەتروشی دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ دەخوازێت.

 لەپەیامەکەدا هاتووە:

بەبۆنەی هەڵبژاردنتان و بەدەستهێنانی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانتاران، پیرۆزبایتان لێدەکەم و هیوادارم لەم ئەرکە گرنگەتاندا سەرکەوتووبن.

پاش ئەوەی دوێنێ لە دوو گەڕدا پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلانەکرایەوە، ئەمرۆ لە گەڕی سێیەمی دەنگداندا، فەرهاد ئەتروشی، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەم پۆستە هەڵبژێردرا. 
 
لە گەڕی یەکەم و دووەم، کێبڕکێکە لەنێوان شاخەوان عەبدوڵڵا و رێبوار کەریم بوو، هیچکامیان زۆرینەیان بەدەست نەهێنا. پارتی بڕیاری دا شاخەوان عەبدوڵڵا بکشێتەوە و فەرهاد ئەترووشی چووە کێبڕکێکەوە.





PM:07:35:30/12/2025