ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پاش یەكلابوونەوەی و كۆتا هەڵبژاردنی پۆستەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق، بڕیاریدا كە ماوەی سێ رۆژ بۆ ناساندنی پاڵێوراوانی لایەنە سیاسییەكان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دیاریكرد.
بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی سپی كە زیاتر لە سەرچاوەیەك دەستی كەوتووە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان نزار ئامێدی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دەستنیشان كردوە و بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بڕیاری لەسەر داوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەهەوڵی ئەوەدا بوو لەپاش رێكەوتن لەگەڵ شیعە و سوننە، بافڵ تاڵەبانی وەك كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دەستنیشان بكات، بەڵام بەهۆی نەزانینی عەرەبی و بەهۆی ئەوەی كە ناوبراو لەدایكبووی عێراق نیە، لەلایەن ئەو لایەنانەوە پەسەند نەكراو و ئەم بژاردەیە كشێنرایەوە.
نزار ئامێدی، وەزیری پێشووی ژینگە لە دەوڵەتی سوودانی بوو کە بەهۆی راپەراندنی کاروباری حیزبی دەستی لەکاری وەزیری کێشایەوە و وەک لێپسراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا دەستی بەکاری حیزبی کرد.
ناوبراو كادیرێكی دێرینی یەكێتییە و پێشتریش بەرپرسی نوسینگەی جەلال تاڵەبانی سەرۆكی كۆماری پێشووی عێراق و دواتریش بەرپرسی نوسینگەی هەریەك لە د. بەرهەم ساڵح و د. فوئاد مەعسوم، سەرۆكانی پێشووی كۆماری عێراق بووە.