بە پێی پێشبینییە كەشناسییەكان ئەمشەو پارێزگاكانی دهۆك و سلێمانی ئەمشەو ساردترین شەو بەڕێدەكەن و پلەكانی گەرما چەند پلە دەكەونە ژێر سفرەوە.
ماڵپەڕی (WMO) كە ماڵپەڕێكی كەشناسی جیهانییە، پێشبینی دەكات كە پلەی گەرما ئەمشەو لە دهۆك دەكاتە (٤-) پلەی سیلیزی و سلێمانی (٢-) پلەی سیلیزی.
بەپێی ئەو پێشبینییە پارێزگاكانی هەولێر 1 و كەركوك 2 پلەی سیلیزی دەبێت و شەوێكی سارد بەسەر دەبەن.
هاوكات كەشناسی هەرێم پلەكانی گەرمای بۆ سبەینێ بەم جۆرە راگەیاند:
هەولێر : ٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٥ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٣ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٤ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٩ پلەی سیلیزی