سوپاس و پێزانین دەدرێتە كارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان

کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکان داوا سودانی دەكات بەنوسراوی فەرمی سوپاس و پێزانین بۆ ئەو ئەو فەرمانبەرانەی دەوڵەت دەربكات كە رۆژی دەنگدان كارمەندی كۆمسیۆن بوون.

عومەر ئەحمەد محەمەد سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەنوسراوێكی فەرمی كە ئەمڕۆ ٣٠ی كانونی یەكەم ئاڕاستەی نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراقی كردوە، داوایكردوە رەزامەندی بدەن لەسەر نوسراوەكەیان بۆ پێدانی سوپاسنامە بەو فەرمانبەرانەی دامەزراوەكانی دەوڵەت كە رۆژی ١١ی ١١ی ٢٠٢٥ لە رۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا وەك كارمەندی كۆمسیۆن لە ناوەندەكانی دەنگدان كاریان كردوە.

دەشڵێت" ناوی تەواوی ئەو فەرمانبەرانەی دامودەزگاكانی دەوڵەتیان بۆ نوسینگەی سەرۆكوەزیران ناردوە كە لەو رۆژەدا لە ناوەندەكانی دەنگدان كاریانكردوە".


 




AM:12:03:31/12/2025