بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە


کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لەوەدەکاتەوە کە لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی تری باران و بەفربارین لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ چوار شەممە کەش ساردو نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لە دوای نیوەڕۆ شەپۆڵێکی بەفر بارین روو لە بەشێک لەم ناوچانە دەکات ( سنووری پارێزگای دهۆک - ئیدارەی زاخۆ -مێرگەسوور -ئامێدی – سنووری ئیدارەی سۆران -بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر )، لە کاتی زیادبوونی کاریگەری شەپۆڵەکە ئەگەری نمە بارانیش دەبێت بە تێکەڵی لەسەر ناوچەی جیا جیا .

ئاشکراشی کردووە کە سبەی پێنج شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و کاریگەری شەپۆلی بەفر بارین بەردەوام دەبێت لەسەر ناوچەکانی (سنووری پارێزگای دهۆک- ئیدارەی زاخۆ – مێرگەسوور- ئامێدی- سنووری ئیدارەی سۆران- بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر) هەروەها نمە باران و (بارانی مامناوەند لە هەندێ کات و شوێن) لەو زۆربەی ناوچەکاندا دەبێت لە کاتەکانی شەودا هەندێ جار باران بە شێوەی کرێوە دەبارێت.  

دەشڵێت" پلەکانی گەرما بە گشتی بەرزتر دەبێت بە (٢ – ٤) پلە بەڵام لە ناوچە شاخاویەکان وە پارێزگای دهۆک نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٨ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٦ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٤  پلەی سیلیزی

زاخۆ  : ٤  پلەی سیلیزی

کەرکوک : ١٠ پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : ٦ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ١٣ پلەی سیلیزی




AM:10:21:31/12/2025