بەھۆی ئەو بارانبارینەی بەم دواییە ناوچەکەی گرتووەتەوە، ته‌نیا له به‌نداوه‌کانی پارێزگای دهۆک (به‌نداوی دهۆک، خنس، که‌شکان، بێدوهێ)، نزیکه‌ی دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار مەتر سێجا ئاو زیادی کردووه.
فەرھاد محەمەد، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی دهۆک سه‌باره‌ت بە به‌نداوی دهۆک که توانای گلدانەوەی ٥٢ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە ڕایگەیاند" بەھۆی ئەو بارانەی ئەم دواییە ناوچەکەی گرتووەتەوە، ئاستی ئاوی بەنداوی دھۆک، ١٦ سانتیمەتر بەرزبووەتەوە، که ٢٠٠ هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی گلداوەتەوە".
وتیشی" پارساڵ تاوه‌کو ئه‌مڕۆ له به‌نداوی دهۆک ٤٠ ملم باران باریبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ بەراورد بە هەمان ڕێککەوتی ساڵی ڕابردوو، زیاتر له ١٧٨ ملم باران باریوه، چه‌ند ئاوی به‌نداوی دهۆک به‌رز ببێته‌وه، ئه‌وه‌نده زیاتر بۆ که‌رتی کشتۆکاڵ و بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی بۆ دانیشتووانی دھۆک سوودی زیاتر لێ وه‌رده‌گرین".
لە سنووری پارێزگای دھۆک بێجگه له به‌نداوی دهۆک، دوو بەنداوی تری ستراتیجی ھەن کە یەکێکیان بەنداوی خنسە دەکەوێتە سنووری قەزای شێخان ئەویتریشان بەنداوی کەشکانە لە سنووری قەزای سێمێل.
سه‌باره‌ت به به‌نداوی خنس، که توانای گلدانەوەی نزیکەی ۷ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی دهۆک وتی: "له ماوه‌ی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ملیۆنێک و ٨٠٠ ھەزار مەتر سێجا ئاو زیادی کردووه، پارساڵ تاوه‌کو ئێستا له به‌نداوی خنس ٩٠ ملم باران باریبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌راورد به پارساڵ ٣٨٠ ملم باران باریوه و ئه‌مڕۆش به‌نداوی خنس سه‌رڕێژبوو”.
به پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی سه‌ر به وه‌زاره‌تی کشتۆکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاوی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به هۆی دوایین شه‌پۆلی بارانبارینی هه‌رێمی کوردستان، لە هەردو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن مەتری سێجا داهاتی ئاو کۆگاکراوە و له به‌نداوی دەربەندیخان ٦٠ سم و دووکان ٨٥ سم زیاد بووه.
لە ھەرێمی کوردستان تەنیا سێ بەنداوی گەورە و ستراتیجی ھەن، ئەوانیش بەنداوەکانی (دوکان، دەربەندیخان و دھۆک)ن کە دوویان لەسەر ئاوی ڕووبارە ھەمیشەییەکانن و توانای گلدانەوەی زیاتر لە ١٠ ملیار مەتر سێجا ئاویان ھەیە.