بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە هیوای پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی دەخوازێت.
لە پەیامەکەیدا بافڵ تاڵەبانی دەڵێت " بەبۆنەی ساڵی نوێی زایینی لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە خەڵکی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم، هیوادارم ٢٠٢٦ ساڵی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن و سەقامگیریی زیاتربێت بۆ وڵاتەکەمان".
پێشتر مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لە پەیامێکدا بە هەمان بۆنەوە وتی " هیوادار و خوازیارین لە ماوەیەکی نزیکدا، کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت، کە بەداخەوە، بە مەبەست ڕێگری لە پێکهێنانی کراوە. پێویستە چیتر بەرژەوەندیی باڵای کوردستان نەکرێتە قوربانیی بەرژەوەندیی هیچ لایەنێک".