دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە


دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل دوای ئەوەی هاتوچۆکردن تیایدا وەستابوو لە دیوی سنوری باکوری کوردستانەوە، ئیدارەی دەروازەکە باس لەوە دەکات، ئێستا هاتوچۆکردن تیایدا ئاسایی بۆتەوە.

چوار شەممە، ٣١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل ڕایگەیاند "هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە، بەهۆی ڕەوشی کەشوهەوا و بارینی بەفر لە ناوچەکانی سنووری تورکیا، بەشێک لە شەقام و ڕێگەکان گیرابوون و چوونی ئۆتۆمبێلی گەشتیاری و بارهەڵگرەکان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ دەروازەی پێشخابوور لە تورکیا وەستابوو، بەڵام ئێستا هاتوچۆکردن ئاسای بووەتەوە".

ئەم ڕاگەیاندراوە دوای ئەوە دێت کە هەر ئەمڕۆ ئیدارەی دەروازەکە بڵاویکردەوە، بەهۆی زۆری بەفر بارینەوە هاتوچۆی گەشتیاران و بازرگانی بە شێوەیەکی کاتی وەستاوە. 




PM:07:45:31/12/2025