لە هەولێر گۆشت فرۆشێک بە هۆی سەربڕینی ئاژەڵی کێوی و فرۆشتنی بە هاوڵاتیان، شوێنەکەی داخرا.
چوار شەممە، ٣١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، بڵاویکردەوە " لە چوارچێوەی کارەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت و هەڵمەتی بەردەوامی پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕ، شوێنێک بە ناوی گۆشتفرۆشی باوکی حکمەت بە نهێنی و بەدەر لە یاسا ئاژەڵی ڕێوی کێوی سەربڕیوە و گۆشتەکەی فرۆشتووە بە هاوڵاتییان".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتوە " ئەم ئاژەڵە موڵکی سروشتی کوردستانە، سەربڕینی ئەو جۆرە ئاژەڵانە ڕێگەپێدراو نییە و بۆیە شوێنەکە داخراو و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی و ئەو کەسانەشی لەو شوێنە کاریان دەکرد گیرایەبەر".