هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان بە بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاوکردەوە و جەخت لەسەر چەسپاندنی ئاشتی و دیموکراسی دەکەنەوە لە باکوری کوردستان و تورکیادا.
چوار شەممە، ٣١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، تولای هاتیمئۆغلاری و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکانی دەم پارتی ڕایانگەیاند "ساڵی نوێ دەستپێکێکی نوێیە و هیواخوازین ساڵی ئارامی لە تورکیا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بێت و ئەمە تەنیا هیواخواستن نییە، بەڵکو بەڵێن دەدەین کاری بۆ بکەین".
هەروەها باس لەوەش دەکەن کە "بە هەموو هێزی خۆمان کار بۆ سیاسەت و چارەسەرێک دەکەین کە هەمووان لە ئامێزبگرێت و هیچ کەسێک پەراوێزنەخات".
بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی ٢٠٢٦ بەشێک لە سەرکردە و سەرۆکی پارتە سیاسیەکان لە کوردستاندا پەیامی پیرۆزباییان بڵاو کردوەتەوە.