ئەندامێکی ئەنجومەنی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات "پەیەدە" ڕایگەیاند” توركەكان دژی رێككەوتنی ١٠ی ئازارن لەبەرئەوەی ئەوان بەشدارنەبوون و بەشێك نەبوون لێی و بەسەرپەرشتی ئەمریكا كرا.”
ساڵح موسلیم، لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت” هەڕەشەكانی توركیا نوێنین و هەر لەسەرەتاوە بەجۆرەها شێواز هەوڵی داوە سەقامگیری نەبێت لە سوریا تەنها بەوشێوەیە نەبێت كە لە بەرژەوەندی خۆیدایە.”
سەبارەت بە ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق وتی” تورکیا دژی ئەو ڕێککەوتنەیە، بۆیە لەسەرەتاوە لەگەڵی نەبوون و تائێستاش بەشێوازی جۆراوجۆر بەربەستی بۆ دروست دەكەن لەڕێی دروستكردنی فشار بۆ سەر حكومەتی سوریا.”
ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە مەزڵوم عەبدی سەردانی دیمەشق بکات و گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەش هێرشەکانیان زۆر زیاتر کردوە بەرامبەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە.