کەشناسی: بارینی باران و بەفر بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی گەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاودەکاتەوە.

کەشناسی ڕایگەیاند” ئەمڕۆ پێنج شەممە ١ی١ی ٢٠٢٦،ئاسمان هەوری تەواو دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت.” 

لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو ناوچانەی نزیکن لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارینی دەبێت ( ناوچە سنوریەکان - مێرگەسوور- ئامێدی- سنووری ئیدارەی سۆران- بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر)  هەروەها پێشبینی بارینی بەفر و کرێوە دەکرێت لە سەنتەری پارێزگای دهۆک و دەورو بەری و ئیدارەی زاخۆ . 

لە کاتەکانی شەودا ڕێژەی بارینی بەفر و باران و کرێوە زیاتر دەبێت. هەروەها، پلەکانی گەرما  بە ١ - ٣ پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.

سەبارەت بە سبەی هەینی، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانیی بەیانیدا کاریگەری شەپۆلی باران بارین و بەفر بارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت بە تایبەت لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاوییەکان . 

لەکاتەکانی شەودا کاریگەری ئەو شەپۆڵە لاواز دەبێت و کۆتایی دێت  .  

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: 
هەولێر: ٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٤ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٥  پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٤ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٩ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٨ پلەی سیلیزی 



AM:11:12:01/01/2026