" دابەشکردنی دوو مووچەکەی پار لەمساڵدا ئەگەرێکی لاوازە"

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق ڕایگەیاند، مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ کێشەی نییە، بەڵام دابەشکردنی دوو مووچەکەی ٢٠٢٥ لەمساڵدا ئەگەرێکی لاوازە.

بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق بە میدیای پارتی ڕاگەیاند" مووچەی مانگی یەکی ئەم ساڵ هیچ کێشەیەکی نییە و دابەش دەکرێت".

مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ساڵی رابردوو دوو مووچەیان وەرنەگرت. بەنگین رێکانی دەڵێت" وەک پارتی داوایان کردووە ئەو دوو مووچەیەش خەرجبکرێت، بەڵام ئەگەری خەرجکردنی دوو مووچەکەی پارساڵ "کەمە".


ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر تەیف سامی رایگەیاند" عێراق کێشەی نەختینەی پارەی هەیە و رەنگە ساڵی داهاتووش کێشە بۆ مووچە دروست بێت و فەرمانبەارنی هەرێم باشترە باسی مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ گەر بەکەن".



PM:02:09:01/01/2026