ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح وەک کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاردوباری پەنابەران دەست بەکاربوو.
پێنچ شەممە، ١ کانوونی دووەم ٢٠٢٥، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە یەکەم ڕۆژی دەست بەکاربونیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دەڵێت "بە ڕێنمایی مرۆڤایەتی هاوبەش و ئەرکی یاساییمان، لەگەڵ هاوبەشەکانمان و گەلانی میواندار کاردەکەین، بۆ پاراستنی پەنابەران، گەیاندنی چارەسەری بەردەوام، و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی ئاوارەبوون کە کاریگەرییان لەسەر ملیۆنان کەس هەیە".
لە ١٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، بەرهەم ساڵح وەک ١٢یەمین کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران هەڵبژێردرا و لە ئەمڕۆوە تا پێنج ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت لە کارەکەی.