پارێزگاری کەرکوک لە سەر دەستگیرکردنی ٧٠ خێزانی کورد هاتە دەنگ


کۆمپانیای نەوتی باکور سکاڵای لەسەر  ٧٠ خێزانی کورد تۆمارکردوە، کە  لە ٤٠ خانووی  گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکوک نیشتەجێن  و شەوی ڕابردوو هێزێکی ئەمنی داوای خۆڕادەستکردنی لەو خێزانانە کردوە.

پێنج شەممە، ١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، ، بە پێی زانیارییەکانی میدیایی نزیک لە یەکێتی، دوای سکاڵاکەی کۆمپانیای نەوتی باکور لەسەر خێزانە کوردەکان، ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک،  ڕێنمایی داوەتە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک هێز نەنێرێتە گەڕەکەکە، تا حکومەتی عێراق چارەسەری کێشەکە دەکات، کە بە هۆی سکاڵای کۆمپانیای نەوتی باکور لە دادگا فەرمانی چۆڵکردنی ٤٠ خانوو دراوە و دەستگیرکردنی ئەو خێزانانەش کە نیشتەجێی خانوەکانن. 

کۆمپانیانی نەوتی باکور ماوەی دوو ساڵە داوای چۆڵكردنی ئەو ژمارە خانوەی کردوە و بە موڵکی خۆی دەزانێت،  بە قسەی نوێنەری ئەو خێزانانە، بڕیاربوو ڕۆژی یەکشەممە هێزە ئەمنییەکان جارێکی دیکە بچنەوە ئەو گەڕەکی عەرەفە و ئەو خێزانانە دەستگیر بکەن.




PM:09:10:01/01/2026