گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵ، لە ناحیەی وەرتێ لە سەربان کەوتوەتە خوارەوە و گیانی لە دەستدا.
پێنج شەممە، ١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، لە ناحیەی وەرتێی سەر بە قەزای ڕەواندز، گەنجێک بە ناوی شاکار عەبدوڵا بەهۆی هەڵکردنی کارەباوە گیانی دەستدا، لە بارەی ڕوداوەکەوە هەژار حاجی، سەرۆکی شارەوانی وەرتێ بە میدیاکانی ڕاگەیاند " تەرمی شاکار عەبدوڵڵا، لە پزیشکی دادی سۆرانەو دوای توێکاری تەرمەکەی دەگەڕێندرێتەوە ناحیەی وەرتێ".
بە پێی زانیارییەکان شاکار عەبدوڵا، کارمەندی هێزە ئەمنییەکانە لە مەرزی کێلێ.