کەشناسی هەرێم: لە ناوشار بارینی باران و لە شاخەکان بەفر بەردەوام دەبێت


کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینی کراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و بە پێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ لە ناو شارەکان باران بارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاویی و  سنورییەکانیش بەفربارین بەردەوامە. 

هەینی، ٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، لە بارەی کەشی ئەمڕۆوە ڕایگەیاند "ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بارانی مامناوەند لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران بەردەوامی دەبێت لە ناوچەکانی تر نمە باران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕپچڕ دەبارێت، هەروەها لە ناوچە سنوریەکان بەفر بارین بەردەوامی دەبێت،  لەکاتەکانی شەودا کەش ئاسایی دەبێتەوە کۆتایی بە شەپۆڵی بەفر و باران دێت".

بۆ ئەمڕۆ کەشەکە بەم شێوەیەیە:

خێرای با / لەسەرخۆ - مامناوەند (١٠-٢٠)کم/ک. 
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / بە١ تــــا ٢ پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ .
مەودای بینین / لەنێوان ( ٧-٩ ) کم دەبێت، لەکات و وشوێنی دابارین ( ٤-٦ ) کم دەبێت.

سەبارەت بە ڕۆژی شەممە، ٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، کەشناسی هەرێم بەم شێوەیە پێشبینی دەکات: 

کەش/ ئاسمان نیمچە هەور بۆ پەڵە هەور دەبێت، لە کاتەکانیی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە. 
خێرای با / لەسەرخۆ (٥-١٥) کم/ک. 
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەودای بینین / لەنێوان ( ٧ – ٩) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٨ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٨  پلەی سیلیزی
کەرکوک : ١٠ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٢ پلەی سیلیزی




AM:10:37:02/01/2026