قایمقامی قەزای پێنجوێن بڵاویکردەوە بەهۆی زۆری بەفربارینەوە ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ قەزاکەیان دروست بوە و دوادەکات کەس لە سلێمانییەوە نەچێتە قەزاکە.
هەینی، ٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، هێمن ئیبراهیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن، بە میدیاکانی ڕاگەیاند " بەفربارین بەردەوامە، بۆیە ئاستەنگی هاتووچۆی رێگەی قەزاکەمان و سلێمانی و ناوچەکانی سنوورەکە دروستبووە، بەهۆی بەردەوامیی بەفربارینەوە کە ڕێگاکەش ڕادەماڵن خێرا شەقامەکە دەبێتە شەختە و دەیبەستێت".
"داوا لە هاوڵاتیان دەکەم، ئەگەر کارێکی زۆر گرنگ نەبێ رێگەکە بەکارنەهێنن، چونکە شیاو نییە و ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە، بەتایبەت بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک"، قایمقامی قەزای پێنجوێن وا دەڵیت.
بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم تا درەنگانی ئەم شەو لە ناوچە شاخاوییەکان بەفربارین بەردەوامی دەبێت.