ئەندامێکی کۆنسەی
بەڕێوەبردنی کۆما جڤاکێن کوردستان "کەجەکە" دەڵێت " ئەگەر پڕۆسەی
ئاشتی نەخرێتە چوارچێوەیەکی یاساییەوە، نە ئاشتی بەدیدێت و نە چارەسەری سیاسیی و یاسایی
دێتە ئارا".
مستەفا
قەرەسوو ئەندامی بەڕێوەبەری کۆما چڤاکێن کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیای
حزبەکەی دەڵێت " تاوەکو ئەو کاتەی
پرس و کێشەی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا چارەسەر نەکرێت، بیانوو بە هەندێک
لایەن دەدات، زیاتر خۆیان وەک دوژمنی کورد دەردبخەن و بەدوای زەمینەی کودەتادا بگەڕێن".
ئەو پێوایە، ئەوانەی
لەگەڵ بەردەوامیی شەڕ و پێکدادانی کورد و دەوڵەتی تورکیادان " ئەوانەن کە دەستیان
لەگەڵ هێزە دەرەکییەکاندا تێکەڵە".
مستەفا قەرەسوو
ئەویش هەمان شێوەی سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە دەڵێت " کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت،
مەیلی کودەتا وەک خۆی بەردەوام دەبێت، ئاماژە بەوەشدەکات، بەبێ هەنگاوی یاسایی،
ئاشتی بەدینایەت".
لە بارەی دیدی
ئاک پارتی و مەهەپە لەمەڕ پرۆسەی ئاشتی قرەسوو دەڵێت " جیاوازیی ئایدۆلۆژی و
سیاسیی لەنێوان ئاکپارتی و مەهەپەدا هەیە، بەڵام لەسەر پڕۆسەی ئاشتی هاودەنگن، ئەوەش
وای کردووە لەسەر پڕۆسەکە ناکۆکیی نەکەوێتە نێوانیان".
تورکیا و
بەتایبەتی کورد چاوەڕوانە لە ساڵی ٢٠٢٦ دا پرسی ئاشتی کە تورکیا ناویناوە"
نەهێشتنی تیرۆر " بخرێتە بواری یاساییەوەو کۆتایی بە کێشەی نزیکی ٥٠ ساڵ لە
شەڕ و جەنگ بهێنرێت.