بەپەلە.. هۆشدارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە تەمومژێکی توند سلێمانی گرتۆتەوەو هۆشیار بن و رێنوماییەکان جێبەجێبکەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارینامەیەکی بەپەلەدا ئاگاداری شۆفێران دەکات، بەهۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرماو دروستبوونی تەمێکی زۆر لەشاری سلێمانی و دەوروبەری و کەمبونەوەی ئاستی بینین، داواتان لێدەکەین پابەندی یاساو ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن".

لە ئاگادارینامەکەدا هاتووە " خێرایی ئۆتۆمبێلەکانتان کەمبکەنەوە، گرنگی بدەن بەلایتی ئۆتۆمبێلەکانتان، بەتایبەت لایتی تەم بەکاربهێنن و بەدووربن لەبەکارهێنانی لایتی بەرز (فوول لایت)".

هەروەها هاتووە " ئەو ئۆتۆمبێلانەش کە لایتی ئۆتۆمبێلەکانیان ئیش ناکات، نەهێندرێنە سەر شەقام، تاوەکو بەدووربن لەڕووداوی هاتوچۆ".
" داواش لەشۆفێران دەکەین، بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت سەردانی ڕێگەکانی دەرەوەی شار نەکەن، چونکە لەچەندین شوێندا تەم هەیەو ئاستی بینین بۆ چەند مەترێک کەمبوەتەوە". ( هاتوچۆی سلێمانی وا دەڵێت ).




PM:05:57:02/01/2026