د. فایەق گوڵپی: ژن تەنازول پێدەکات لەگەڵ حیزبدا کار بکەیت

سیاسەتمەدارێكی دیاری هەرێمی كوردستان کە مەڵێک نهێنی و زانیاری گرنگ و شارەوا لە بارەی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و مامەڵەی یەکێتی ئاشكرادەكات.  

د. فایەق گوڵپی، سیاسەتمەدار، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ''فەیسبووك'' وتارێكی بە ناونیشانی (چۆن ساڵی ٢٠٢٥م بەڕێ کرد؟) بڵاو كردەوە'' لە بەشێكی نووسینەكەیدا باسی لە رووداوە خراپەكانی ساڵی رابردوو كردووە و ئاماژەی بە دەستگیركردنی هەریەك لە (شاسوار عەبدولواحید، لاهوور جەنگی و ئارام قادر) كردووە.'' 

هەروەها باسی لە شەڕی هۆتێل لالەزار كردووە و ئەمانەشی بە رووداوی خراپی ٢٠٢٥ داناوە. 

فایەق گولپی باسی لە کێشەی خێزانی خۆی و یەکێتی کردوە کە دەڵێت'' من لە ساڵی ١٩٩٦ەوە پەیوەندیم لەگەڵ یەکێتی نەماوە، بەڵام هاوسەرەکەم تا ئێستاش لەگەڵ یەکێتیدایە. هاوسەرەکەم بە بەردەوامی گلەیی لە هەڵوێستی سەرکردایەتیی حزبەکەی دەکات کە مافەکانی خۆی نادەنێ و زوڵمی لێدەکەن، هۆکارەکەشی بە هەڵویستی ڕەخنەگرانەی من دەزانێت بەرامبەر بە سیاسەتی یەکێتی.'' 

ئەوەشی ئاشکراکردوە،  كاتێك پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هاتە پێشەوە، یەکێتی داوای لە هاوسەرەکەم کرد خۆی کاندید بکات و من گوتم یەکێتی هەموو گیانی فێڵ و پیلانگێڕییە، بڕوایان پێ مەکە، چەندین جاری تر پەیمانیانداوە پلەوپۆستت بەرز بکەنەوە، ئەمەش کێشەی خێزانی بۆ دروست کردنی و لە کۆتایدا هاوسەرەکەم خۆی کاندید کرد. 

باسی لەوەشکرد، خۆی لەگەڵ مەڵبەندی شارەزووی یەكێتی قسەی كردووە و بەرپرسی مەڵبەندەكە پێی گوتووە كە خودی خۆی هاوسەرەكەی گوڵپی بەربژێر كردووە، چونكە دەیانەوێت ژنێك لە پەرلەمانی عێراق نوێنەرایەتیی هەڵەبجە بکات و بافڵ تاڵەبانیش بەوە رازی بووە. 

فایەق گولپی دەڵێت'' یەکێری جیاوازی كردووە كە لە مامەڵەكردن لەگەڵ بەربژێرەكان لە لایەن یەكێتییەوە كراوە و چۆن پۆستەی كەمتر بۆ هاوسەرەكەی دروست كراوە، جگە لەوەی بە كەسیان نەگوتووە دەنگ بە هاوسەرەكەی فایەق گوڵپی بدەن، بە پێچەوانەوە هەڵمەتی ڕەشکردنی مەهاباد (هاوسەری گوڵپی) لە لایەن کادیرەکانی یەکێتییەوە بەڕێوە دەچوو.'' 

بەشێک لە نوسینەکەی د. فایەق گوڵپی: 

چۆن ساڵی ٢٠٢٥ م بەڕێکرد؟

یەک کۆبونەوەی 

5️⃣ ڕووداوی هەرەناخۆشی ساڵی ٢٠٢٥ بۆ من، کێشەیەکی خێزانی- سیاسی بو، من لە ساڵی ١٩٩٦ پەیوەندیم لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا نەماوە، بەڵام هاوسەرەکەم تا ئێستاش لەگەڵ یەکێتیدایە . 


هاوسەرەکەم بە بەردەوامی گلەیی لە هەڵوێستی سەرکردایەتی حزبەکەی دەکات کە مافەکانی خۆی نادەنێ زوڵمی لێدەکەن، هۆکارەکەشی بە هەڵویستی ڕەخنەگرانەی من دەزانێ بەرامبەر بە سیاسەتی یەکێتی. کە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هاتەپێشەوە، وتی دەبێت ئەمجارە هاوکاریم بکەیت بۆچی لە هەڵبژاردنەکانی تردا هاوکاری خەڵک ئەکەیت بۆچی هاوکاری من ناکەیت ؟ 


 من وتم یەکێتی هەمو گیانی فێل و پیلانگێڕییە، بڕوایان پێمەکە، چەندین جاری تر پەیمانیانداوە پلەوپۆستت بەرزبکەنەوە بەڵام لە کۆتاییدا پەیمانەکەیان بێجگە لە درۆیەک هیچی تر نەبوە، وتی مەڵبەندی شارەزور منیان  بۆ پەرلەمانی عێراق پاڵاوتوە، من وتم ئەوان داوای تۆیان نەکردوە بۆ ئەو پرۆسەیە، تۆ خۆت هەوڵتداوە کاندیدت بکەن، وتی خۆیان داوا دەکەن، ئەمە ژمارە تەلەفونی کاک عومەری بەرپرسی مەڵبەندی شارەزورە لەوبارەیەوەقسەی لەگەڵ بکە، کە قسەم لەگەڵ کاک عومەری بەرپرسی مەڵبەندی شارەزور کرد وتی :


من مەهاباد خانم کاندیدکردوە بۆ پەرلەمانی عێراق ئەمانەوێت ژنێک لە پەرلەمانی عێراق نوێنەرایەتی هەلەبجە بکات، کاک پافڵیش بەوە رازی بووە و لەبەر تۆش پێیخۆشبوو.


ئەمە لە کاتیکدا بو بڕیاربو هەر لەسەر لیستی یەکێتی زاواکەمان خۆی بۆ پەرلەمانی عێراق بپاڵوێت، بەڵام کە مەهاباد کاندیدکرا، لەوێشەوە گیروگرفتێکی خێزانیی دروستبوو . 


مندالەکانم هەندێکیان داکۆکێان لە دایکیان دەکرد و دەیانوت دەبێ هاوکاری دایکم بکەیت، هەندێکاین دژی ئەوەبون من پشتگیری دایکیان بکەم، لێرەشەوە کێشەیەکی ترمان بۆ هاتە پیشەوە، خەریکبو، ناکۆکییە خێزانییەکان زیادیان دەکرد و ئەگەری هەڵوەشانەوەی خێزان و کارەساتی تر بەرۆکی خیزانەکەمی دەگرت .

 بۆیە لە پێناوی ئاشتی و یەکڕیزی خێزان و کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان سازان  (مساوەمە) یەکم کرد، هاوکاری هاوسەرەکەمم دەستپێکرد.

کە پرۆسەی ڕیکلامکردن دەستیپێکرد، چەندان زانیاریم دەستکەوت کە یەکێتی بەرنامەی نییە مەهاباد لەم هەڵبژاردنەدا دەربچێت، بە مەهابادم  وت یەکێتی فێڵی لێکردوین، یەکێتی لە کاندیکردنی تۆدا چەند ئامانجێکی هەیە، نەک هەر ئامانجی ئەوەییە تۆ لەم هەڵبژاردندا دەرنەچیت و فێڵێکی تری لێکردیت، دەیەوێت پێگەی سیاسی خۆمان و باوکی هەردوکمان لە هەڵەبجە و هەورامان لاواز بکات، یەکێتی ئامانجی ئەوەبو من لەم هەڵبژاردنەدا پشتگیری هیچ لیستیکی دەرەوەی دەسەلات نەکەم و پشتگیری لیستی خۆیان بکەم بۆ ئەوەی پێگەییان بەرزببێتەوە و دەنگی زیاتر بێنن، تکایە پاشەکشە بکە با زەرەر لە نیوەدا بگەڕیتەوە، لە ماوەی سێ هەفەتدا سێ جار داواملێکرد پاشەکشێ بکات بە گوێی نەکردم. 

لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا دانانی پۆستەری کاندیدەکان  کە لەلایەن کۆمپانییەکی حزبییەوە بەڕیوەدەبرا، پۆستەری مەهاباد زۆر کەمبوو، بۆ نموونە لە سەیدسادق و دوکان یەک پۆستەری ئەوی لێنەبوو! لە دەڤەری ڕاپەڕین و لە دەڤەری گەرمیان یەکی سێ پۆستەری لێبوو ! 

 ئیدارەی گشتی یەکیتی پارەی بەسەر بەرپرس و دەزگاکاندا دابەشدەکرد بۆ ئەوەی دەنگ بە فڵان کاندید بدەن، لە هەندێک دەزگادا بە خەڵکییان وتوە ئەگەر دەنگ بەو کەسە نەدەیت دووردەخرێیەوە (فەصڵت دەکەین ! ) ئەم هەڕەشەیە تەنانەت لە ( کچی شەهیدێکی یەکێتی کراوە !) 

لە کاتیكدا مەهاباد تەنیا حەوت ملیۆن و نیوی بۆ سەرفکرابو ! 

کۆمیتە و مەڵبەند و هێزی چەکداری جۆراوجۆرو حزبی دۆستی یەکێتی ڕاسپێردرابوون دەنگ بۆ فلان کاندید بدەەن، هیچ دەزگایەک ئاگادار نەکرابوو لە کاتی دەنگداندا دەنگ بە مەهاباد بدەن، بە پێچەوانەوە هەڵمەتی ڕەشکردنی مەهاباد لە لایەن کادرەکانی یەکێتییەوە بەرێوەدەچو، بۆ نموونە هەندێک دۆستی من بە بەرپرسی بازنەیەکی هەڵبژاردنی یەکێتیان وتبو،لەبەر دکتور فایق دەمانەوێت دەنگ بە مەهاباد خان دەدەین، بەرپرسی بازنەکە وتبوی دکتور مەهابادی ناوێت ئەگەر لەبەر  دکتور فایق دەنگ  بە مەهاباد دەدەن، دەنگی مەدەنێ. 

ئەو کاک عومەرەی کە وتی من مەهابادم کاندیکردوە، چەند جارێک تەلەفونم بۆ کرد وەڵامی نەدامەوە، ئەو کاک وەهاب هەڵبجەیەی کە سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی پاریزگای هەلەبجە بو،بە کوڕەکەمی وتبو دەمەوێت دکتور ببینم بۆ ئەوەی لەسەر هەڵبژاردن و هاوکریکردنی مەهاباد خان گفتوگۆ بکەین، منیش لەبەر بەرژەوەندی مەهاباد بەدەم داواکەی وەهاب هەڵبجەییەوە چوم، بۆ ماوەی نزیکەی سەعاتێک لە نوسینگەکەی وەهاب لە ناو خەڵکدا دانیشتم، چاوەڕوانی دیداری وەهاب بوم کەچی بانگیان نەکردم، منیش بە پێکەنین و گاڵتەکردن بە عەقڵیەتی یەکێتی نوسینگەکەم بەجێهێشت.

دوجار تەلەفونم بۆ نوخشەخانی پارێزگاری هەڵەبجە کرد بۆ ئەوەی قسەی لەگەڵ بکەم لەو هەڵبژاردنەدا هاوکاری مەهاباد بکات و بۆ چارسەرکردنی کێشەی بنەماڵەکەمان هەنگاوێک هەڵبنێین، نوخشە وەڵامی نەدامەوە !

ئەو برادەرو دۆستانەی کە ڕەخنەیان لەمن گرت لەبەر ئەوەی بە هۆی خێزانەکەمەوە لەو هەڵبژاردنەدا پشتیوانی یەکێتیم کرد، ڕەخنەکانیان لە جێی خۆیادابوو . 


هیوادارم هاوسەری هیچ کەسێکی تر مێردەکەی دوچاری ئیحراجی و (سازان بە ناچاری ) مساوەمە نەکات وەک ئەوەی هاوسەرەکم ئەمجارە بە منیکرد. 


لە کۆتایییدا هیوای ساڵێکی پڕخۆشی و سەرکەوتن بۆ هەموو خەڵکی کوردستان و هاوڕییانم دەخوازم .




PM:08:29:02/01/2026