ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیانەوە بڵاوکرایەوە هۆشداری توند بە هاوڵاتیان دەدات.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرما و خراپی کەشوهەواوە سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن بەهۆی بارینی بەفرەوە.
هۆشداری داوە لەوەی لە ڕێگاکاندا بەهۆی بوونی (تەم)ەوە، مەودای بینین کەم بوەتەوە بەوریاییەوە شۆفێری بکەن و مەودای نێوانیان بپارێزن.
هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت” داواتان لێدەکەین لەبەرسەلامەتی گیانی خۆتان و سەرنشینان پابەندی یاساو ڕێنماییەکانی هاتوچۆبن.”