شەرقولئەوسەت: د. لەتیف ڕەشید خۆی بۆ خولێکی نوێی سەرۆکایەتی کاندید کردەوە

تا ئێستا یەکێتی بە فەرمی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پێشکەش نەکردووە ، بەڵام بە گوێرەی رۆژنامەیەکی عێراقی د. لەتیف ڕەشیدیش خۆی بۆ خولێکی نوێی سەرۆکایەتی کاندید کردووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە کە لە هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق خۆی بۆ خولێکی نوێی سەرۆکایەتی کۆمار کاندید کردووەتەوە.

ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکی نزیکی یەکێتییەوە بڵاویکردەوە کە چاوەڕوان دەرکێت ڕۆژی دووشەممە کە دوایین وادەی ڕادەستکردنی ناوی کاندیدەکانە، یەکێتی کاندیدی خۆی پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا یەکێتی بە فەرمی کاندیدی خۆی بۆ پۆستەکە پێشکەش نەکردووە کە بە پشکی خۆی دەزانێت.

لە خولی پێشووشدا یەکێتی د. بەرهەم ساڵحی بۆ سەرۆکایەتی کۆمار کاندید کردەوە، بەڵام دواتر د. لەتیف ڕەشید کە کاندیدی فەرمی یەکێتی نەبوو، پۆستەکەی بەدەستهێنا.
.




AM:09:54:03/01/2026