سبەی ٤ی کانوونی دووەم پشووی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکومییەکان و دەرگای بانکەکان بەڕووی هاووڵاتییان دادەخرێت، جگە لە سوودمەندانی پڕۆژەی "هەژماری من."
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان دەکەین، سبەی یەکشەممە ٤-١-٢٠٢٦، پشووی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکومییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان."
ئاماژە بەوەش کراوە، هەر بۆیە "دەرگای بانکەکان بەڕووی هاووڵاتییان دادەخرێت، جگە لە سوودمەندبووانی پڕۆژەی هەژماری من، کە دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی کارتی بانکییان."
بەپێی ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان "فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بە مەبەستی رێکخستنی هاوسەنگیی کۆتایی ساڵی دارایی ٢٠٢٥، بۆ ئاگاداریتان."