که‌ناڵی جزیره‌ی قه‌ته‌ری له راپۆرتێکیدا بڵاویکردۆته‌وه که 100 پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن داعشه‌وه له شه‌نگال به‌دیل گیراون‌و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش به‌درۆی ده‌خاته‌وه.
ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، جه‌بار یاوه‌ر به سپی میدیای راگه‌یاند ئه‌و هه‌واڵه راست نییه‌و هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ک به دیلی نه‌که‌وتۆته ده‌ستی داعش له شه‌نگال.
هه‌ر به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌که‌ی جزیره له شه‌نگال پێشمه‌رگه شه‌ش چه‌کداری داعشیان کوشتووه له کاتێکدا هه‌وڵیانداوه بگه‌نه ناو پێشمه‌رگه‌و خۆیانی پێدا بته‌قێننه‌وه.