بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران بە هۆی نارینی بەفرێکی زۆر ڕۆژێکی پشووی ڕاگەیاند.
پەروەردەی سۆران، ڕایگەیاند'' بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران، بە تایبەتی لە قەزاکانی سیدەکان و خەلیفان، و دوای ڕاوێژکردنی پێویست لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران و قایمقامە بەڕێزەکانی هەردوو قەزا.''
ئاماژەبەوەشکراوە، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیان دراوە، پشوو بۆ گشت قوتابخانەکانی سنووری قەزای سیدەکان و هەروەها لە دۆڵی ئاڵانە، دۆڵی بیاو سەرچیا و دۆڵی مەلەکان لە قەزای خەلیفان ڕادەگەینرێت.
ئەم پشووە تەنها بۆ ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٤/١/٢٠٢٦ دەبێت، و سەبارەت بە ڕۆژانی دواتر بڕیاری نوێ لە کاتی خۆیدا ڕادەگەینرێت.