ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، شهممه ٣ی کانونی دووەم رایگهیاند'' پارتی كاندیدی بۆ پۆستی سهرۆك كۆمار دیاری نهكردوه.''
د. دانەر عەبدولغەفار، لە لێدوانێکیدا به میدیای حزبهكهی دەڵێت'' لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پارتی چەند پرسێک تاوتوێ کران، گرنگترینیان پرسی کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بوو.
وتی "تا ئێستا هیچ کاندیدێک لە لایەن پارتییەوە بۆ ئەو پۆستە دیاری نەکراوە. کاندیدی پارتی ئەو کەسە دەبێت، کە کۆدەنگی و ڕێککەوتنی گەلی کوردو خەڵکی کوردستانی لەسەرە."
ئاماژەی بەوەشکرد، لە یەک دوو ڕۆژی داهاتودا وهفدێكی دانوستانکاری پارتی، لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە گەرمەی ناکۆکی نێوان یەکێتی و پارتی دیاری کردنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، مەسعود بارزانی و فایەق زەیدان لە پیرمام کۆبوونەوە.