بەپەلە.. لە سلێمانی ئاگر لەماڵێک کەوتەوە قوربانی هەیە

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایگەیاند” کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی، ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەهۆیەوە ژنێکی تەمەنی ٣٠ ساڵان گیانی لەدەستدا.

وتیشی” تائێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش گەیشتووەنەتە شوێنی رووداوەکە.”



PM:06:42:03/01/2026