بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە سبەی ڕۆژی یەک شەممە دەوامییان نییە.
شەممە، ٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە بە هۆکاری ڕێکخستنی هاوسەنگیی کۆتایی دارایی ساڵی ٢٠٢٥، یەک شەممە بانکەکان کراوە نابن، بەڵام فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان هەیە.
لە بارەی وەرگرتنی کارتی بانکی هەژماری من، بەڕێوبەرایەتییەکە دەڵێت، هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانییان.