سبەی لە پێنجوێن کرایە پشوو


بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی قەزای پێنجوێن بە هۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بڕیاریدا سبەی لە قوتابخانەکانی قەزاکەیان بکرێتە پشوو.

شەممە ٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامی پێنجوێن و بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیاریاندا لە پێناو سەلامەتی خوێندکاران و مامۆستایان ڕۆژی یەک شەممە، ٤  کانوونی دووەم ٢٠٢٦ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە قەزاکە پشووی فەرمی بێت.

پێشتریش لە بارەی دەوامی سبەی لە ناوەندەکانی خوێندنی هەریەک لە پەروەردەی ڕاپەڕین و شارەزوور و سۆران بڕیاری پشوویان ڕاگەیاندوە. 

ئەم بڕیارانە لە کاتێکدایە کە شەپۆلێکی سەرما ڕووی لە ناوچەکە کردوە و پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە نزیکی سفرن یاخود لە خوار سفرەوەن. 




PM:08:04:03/01/2026